|
په‌نجه‌ره‌یه‌ک به‌ره‌و دنیای به‌رینی داستان
|
هێندێکمان، هه‌ڕه‌شه‌مان له کالبی ڕفیقمان کردبوو / دۆناڵد بارتڵمی
له‌مێژ بوو هێندێکمان هه‌ڕه‌شه‌مان له کالبی ڕفیقمان کردبوو. له‌به‌ر ئاکاری. ئیدی به‌جارێک ئاوی له ئاوه‌ڕۆ ده‌رکردبوو، ئێمه‌ش بڕیارماندا له‌سێداره‌ی ده‌ین.کالبی ده‌یبۆڵاند که نابێ ته‌نیا له‌به‌ر زێده‌ڕه‌ویه‌که‌ی(ئه‌و حاشای له زێده‌ڕه‌وی خۆی نه‌ده‌کرد)له سێداره بدرێ.ده‌یکوت:«هه‌مووکه‌سێک جارجار زێده‌ڕه‌وی ده‌کات.»
خوێندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه چیرۆکی پادشای ته‌نیایی / عه‌زیز مه‌حموودپوور(وتار)
ئه‌زموونی چیرۆکنوسی له ڕۆژهه‌ڵات گه‌یشتۆته ئاستێک که بڵێین بۆته خاوه‌نی پێناسه و که‌سایه‌تییه‌کی تایبه‌ت و توانیویه‌تی ڕه‌وتێک پێک بێنێ. ئه‌م بۆچوونه به پێیی پێشینه و ده‌سکه‌وته فۆرمی و ڕیواییه‌کانی حه‌وزه‌ی چیرۆک ده‌رده‌بڕدرێ که وه‌ک ڕه‌وتێکی دینامیک توانیویه‌تی سنوره‌کانی دیاری کات و...

عه‌تری تیرۆز و بیانوویه‌كی نامۆ
/ عه‌لی غولامعهلیكراسی په‌ڕی مێشێ دایكی له نێو بازنه‌ی سێره‌ی نیشانه‌ی ژێسێكه‌مدا، له دڵم ده‌هاڵا.
چاو له تێل دڕووه‌كان ده‌بڕم. لینگه گۆره‌وییه‌كی ناسكی ژنانه وه‌ك ئاڵای به‌ختیاری پێیانه‌وه ده‌شه‌كێته‌وه...
دڵته‌نگییه‌کانی ژنێکی سی و دوو ساڵه / عه‌زیز مه‌حموودپوور
بێت‌و ڕۆژێک له ڕۆژژان له خیابان تووشی ژنێک بێن که به ئیمانی زۆربه‌ی خه‌ڵک باڵایه‌کی به‌رزی هه‌یه و به بێ ئه‌وه‌ی سه‌رنج بداته که‌سێک به شێوه‌یه‌ک که پێتوابێ به‌سه‌ر هه‌وردا ده‌ڕوا و...
ده‌ستێک جۆرابێن به گونی شه‌یتان / عه‌زیز مه‌حموودپوور
تنۆکێک ئاو / عه‌زیز مه‌حموودپوور
هه‌رچه‌ن تێده‌فكرم، ده‌رناكه‌وێ بیركه‌نی له كێوه بۆ من به‌میرات گه‌یشتووه.باوكم پیاوێكی ئاسنگه‌ر بوو. رۆژ هه‌تا ئێوارێ ئاسنی‌سووره‌وه‌بووی ده‌كوتا. باپیره‌كانم، پێش له دایك بوونم مرد بوون. ئێستاش بۆته‌داخێك له سه‌ر دڵم كه بڵێی قه‌ڵافه‌تیان چۆن بووبێ؟
کۆڕێک بۆ "خه‌ونی جاڵجاڵۆکه" و "ژنێکی منگن"ی شێرزاد حه‌سه‌ن
شتێکی شاراوه نییه که ئێرۆتیسم خاڵی هاوبه‌شی زۆربه‌ی کاره‌کانی شێرزاد حه‌سه‌نه. ئه‌وه‌نده‌ی من له گه‌ڵ چیرۆک و رۆمانه‌کانی ئاشنا بم ده‌کرێ بڵێین له زۆربه‌یاندا ئێرۆتیسم تێمی سه‌ره‌کییه و وه‌ک که‌ڵکه‌ڵه‌ی نووسه‌ر دێته به‌رچاو. ئێرۆتیسم وه‌ک ژانرێک خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندیی خۆیه‌تی ...
سه‌گێک بێ تاقه‌ته... زۆر! / توانا ئه‌مین
خۆش خۆش لە پێشییەوە دەڕوات و ئەوی شوێن خۆی خستووە، سەگێگ ژنێکی بۆ پیاسە بردووە، من سەیری شینایی دەکەم...
زارم بۆنی مۆزی لێنایه / عه‌زیز مه‌حموودپوور
هه‌ر چه‌ند من تا ئێستێ قه‌تم مۆز نه‌خواردووه و قه‌تیشی ناخۆم، به‌ڵام هه‌ر وه‌ختێكی له لای ده‌زگیرانم‌ڕا دێـمه‌وه دایكم پێم ده‌ڵێ: «زارت بۆنی مۆزی لێ دێ.»
ئه‌و پیاوه‌ی نه‌یده‌ویست شتێک بزانێ / پیتێر بیکسێل
«من ئیدی نامهه‌وێ شتێک بزانم.» ئه‌وه قسه‌ی پیاوێک بوو که ئیدی نه‌یده‌ویست شتێک بزانێ...
مه‌رگی ئاخر قومارباز / عه‌زیز مه‌حموودپوور
خۆی به ژوورێ‌دا كردبوو و كوتبووی: «ئه‌نگوسته‌كانی» و ئه‌وه له حاڵێكدا بوو به‌رامبه‌ر به هاواڵه‌كه‌م دانیشتبووم و ته‌خته‌مان ده‌كرد. زۆرم پێ خۆ ش بوو «یه‌ك» و «شه‌شێكم» بۆ بێ و «شه‌شده‌ری» كه‌م.
من شتێکم لێ ون بووه / عه‌زیز مه‌حموودپوور
هه‌موو ته‌نانه‌ت نه‌نکم پێیان وایه باپیرم درۆ ده‌کات. ده‌ڵێن هه‌موو وڵاتمان له سه‌نگ و سوژن داوه و چمان بۆ نه‌بیندراوه‌ته‌وه. ده‌ڵێن له‌ونی لێ گۆڕدراوه. نه‌نکم به تووڕه‌ییه‌کی پتره‌وه ده‌ڵێ پیر بووه و خه‌ره‌فاوه. ..
به‌سه‌رهاتی ئه‌و چیرۆکنوسه‌ی پێی خۆش بێ.../ ع.م
به‌ڵێ ئه‌وه ئه‌و چیرۆكنووسه‌یه كه ده‌مهه‌وێ لێی بدوێم. ئه‌و كه پێی وابوو ده‌توانێ به شه‌وێك چارده چیرۆك بنووسێ كه هیچ كامیان لێك نه‌چن،
سێبه‌ر / یه‌لمار سوێدربێرگ/ وه‌رگێڕان له سوێدییه‌وه: که‌ریم تاقانه
نازانم داخۆ ژیانم خۆش ده‌وێ یان ڕقم لێیه‌تی؛ به‌ڵام به هه‌موو ویست و هه‌وا و هه‌وه‌سێکمه‌وه توند خۆمم پێیه‌وه هه‌ڵواسیوه. نامه‌وێ بمرم. نا، نامه‌وێ بمرم: نه ئه‌مڕۆ و نه سبه‌ینێ، نه ئه‌مساڵ و نه ساڵی داهاتوو...
دوو کورته چیرۆکی؛ په‌ر لاگێرکڤیست /وه‌رگێڕانی له سوێدییه‌وه: که‌ریم تاقانه
که‌شتییه‌ک به بادبانی ڕه‌شه‌وه هات و ویستی دوور بمبا. ئه‌منیش سوار بووم و زۆرم بیر لێ‌نه‌کرده‌وه. به دڵ ده‌متوانی گه‌شتێکی کورت ئه‌نجام بده‌م. گه‌نج و به‌ده‌ماغ بووم و تاسه‌ی ده‌ریام ده‌کرد...
پیاوێکی ڕیش خه‌نه‌یی / عه‌زیز مه‌حموودپوور
له‌وانه‌یه حه‌ولێکی بێهوده بێ و که‌س نه‌توانێ له عه‌یبێک زیاتر بدۆزێته‌وه و عه‌یبێکیش وانییه له چاو بدات. مه‌به‌ستم میرزایه ، میرزا هاشم. ئه‌و، که تازه ته‌مه‌نی بۆته سی و هه‌شت ساڵ و به ڕواڵه‌ت پیاوێکی ده‌سته‌یه؛ نه زۆر قه‌ڵه‌وه و نه زۆریش کز...
نیگار / یه‌لمار سوێدربێرگ / وه‌رگێڕان له سوێدییه‌وه: که‌ریم تاقانه
چه‌ندین ساڵ پێش ئێستا و له ڕۆژێکی مانگی ئاپریلدا، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که هێشتا بیرم له مانای ژیان ده‌كرده‌وه، چوومه دووکانێکی چووکه‌ی جگه‌ره‌فرۆشی هه‌ڵکه‌وتوو له کۆڵانێک، تا چروتێک بکڕم. (ئێل زێلو)یه‌کی تۆخ و لێواردارم هه‌ڵبژارد، خستمه نێو کێفه‌که‌مه‌وه، پاره‌که‌م دا و خه‌ریك بوو بڕۆم...
پشیله له بن باراندا / ئێرنێست هێمینگوێی
هۆتێل ته‌نیا دوو ئامریکایی لێ بوو. ئه‌وان که‌سیان له‌وانه‌ی له وه‌ختی هاتنه‌ده‌ر و چوونه ژوور له وه‌تاغه‌که‌یان، توشیان ده‌بوون نه‌ده‌ناسی...
کۆڕی خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانی"ژاکی قه‌زاوقه‌ده‌ری وئاغاکه‌ی"
به‌شداربووانی ئه‌م کۆڕه ئه‌و هاوڕێیانه بوون: بریا کاکه‌سووری، سوله‌یمان عه‌بدولڕه‌حیمزاده، سه‌یدقادر هیدایه‌تی، حه‌مه‌ده‌مین شامحه‌مه‌دی، عه‌زیز مه‌حموودپوور، عه‌لی غوڵامعه‌لی و عومه‌ر خزرنژاد...

دۆنادۆن / حوسێن شێربه‌گی
قسه‌ی رۆژێك و دووان و سیان نه‌بوو؛ قسه‌ی مانگ و ساڵیش نه‌بوو؛له‌و رۆژه‌وه شار و شه‌قامم چۆڵ كرد و خانه‌نشین بووم، خه‌رته‌لێكی‌سه‌یر و سه‌مه‌ره - دوو هێنده‌ی خه‌رته‌لێكی ئاسایی - ره‌نگێكی ره‌شی‌قه‌ترانی هه‌یه! ئه‌وه‌نده ره‌ش، ره‌شاوی لێده‌تكێ و ره‌شاوی لیخنی لێوه‌شۆڕاوگه ده‌كا و...
گه‌ڕیان / عه‌زیز مه‌حموودپوور
بۆگه‌ن ته‌واوی دیوه‌كه‌ی ته‌نیوه. غه‌یری جه‌نده‌كی خۆم و ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی به‌رامبه‌رم ـ كه شوشه‌كانی قیلی ره‌شن ـ هیچ كوێیه‌كم لێ دیار نییه...

مۆدێرنیته و گرفتی زمانی کوردی / عه‌زیز مه‌حموودپوور (وتار)
بوون و پێناسی ئێمه له چوارچێوه‌ی ئه‌و زمانه‌ی وه‌ک ده‌ریایه‌ک له ئامێزی گرتووین، ده‌گوورێت و مانا په‌یدا ده‌کا. له ده‌لاقه‌ی زمانه‌وه ده‌ڕوانینه جیهان و خۆمان و هه‌ڵسوکه‌وت و گرفته‌کانمان. هه‌ر وه‌ها له ئاڵ و وێری کۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌رده‌وام پێویستمان به‌وه‌یه ئه‌زموونی زانستی و فه‌رهه‌نگی و ڕوحی خۆمان بۆ دیتران و هی ئه‌وانیش بۆ خۆمان ڕاگوێزین...
۱۰ ڕێوشوێنی تایبه‌ت بۆ ده‌م کردنی چا / عه‌زیز مه‌حموودپوور
ڕه‌نگه هێندێک له‌و که‌سانه‌ی ئێستا خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکه‌که‌من پێیان وابێ من بۆ خۆم به چاوی خۆم هه‌موو شتێکم دیوه. به‌ڵام ڕاست ئه‌وه‌یه که من هیچ شتێکم نه‌دیوه و دڵنیاش نیم بتوانم له داهاتوودا شتێک ببینم ...
مامه یودوک سڵاوتان ده‌گه‌یه‌نێ/ پیتێر بیکسێل
من سه‌باره‌ت به مامه یودوک هیچ شتێک نازانم. جگه له‌وه‌ی مامی باوه‌گه‌وره‌م بوو. نازانم قه‌ڵافه‌تی چۆن بوو، نازانم له کوێ ده‌ژیا و چ کاره‌بوو. ته‌نیا نێوی ده‌زانم:یودوک.هیچ که‌سی دیکه به‌م نێوه ناناسم...
له ته‌واوه‌تی شاره‌دێی « ئی كێ ن‌و ئۆ » و ده‌وروبه‌ریدا ،که‌س نه‌مابوو لوتی« زێنچی» نه‌دیتبێت.ئه‌وزیادیه‌گۆشته‌ی درێژایی بستێك بوو و سه‌ر و بنیشی به‌قه‌ت یه‌ك ئه‌ستور و له سه‌روی لێویه‌وه داژنیبووه بن چه‌نه‌ی ،له هه‌وه‌ڵ نیگادا له سوسیسێك ده‌چوو كه له ده‌م و چاوی كه‌شیش روابێت...
ته‌قریبه‌ن پیاوێکی ئاوا / عه‌زیز مه‌حموودپوور
بێتوو ڕاستتان بوێ، منیش نازانم و پێشم خۆش نییه بزانم. من هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌زانم، ئه‌م بیره له شه‌وێكدا كه لاقی به دیواره‌وه هه‌ڵپه‌ساردبوو و جگه‌ره‌ی ده‌كێشا به مێشكدا هات...
خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکی"خۆ کوشتن له‌سه‌ر..."/ ئیسماعیل حه‌مه ئه‌مین
سه‌ره‌تای چیرۆكه‌كه‌ت زۆر سه‌رنج ڕاكێشه و فیگوری چیرۆكه‌كه كه‌سێكه له‌سه‌ر لێواره سه‌خت و رِه‌شه‌با ناوه‌خته‌كانی خۆكوشتنه. له‌بیمارستانی ده‌روونیه و تائێره رِووداو سه‌ره‌ده‌زووی خۆی ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام ئیدی نازانین بۆچی ئه‌م فیگوره‌مان له‌سه‌ر لێواری خۆكوشتنه...
خۆكوشتن له‌سه‌ر باڵی فلامینگۆ /توانا ئه‌مین
گوێزانێك وا له‌سه‌رمدا.. هه‌ر راچڵه‌كێم، شوێنێكی خۆم بڕیوه. ئه‌م گوێزانه خۆم دروستمكردووه.. شه‌وێك نه‌نوستوویت‌و به‌یانی له مێشكتدا هه‌ڵتۆقیبێت. نـــا (29) ساڵی ره‌به‌قه من خه‌ریكی دروستكردنی ئه‌م نه‌شته‌ره‌م...
درۆیه‌ک بۆ چوارشه‌ممۆی داهاتوو / عه‌زیز مه‌حموودپوور
ڕاسته هه‌م بابم و هه‌میش دایكم سه‌د جاریان به گوێدا چپاندووم درۆزن دوژمنی خوایه، به‌ڵام هیچ كام له‌م قسانه نه‌بوونه هۆی ئه‌وه خۆم له‌م دوژمنییه بپارێزم...
ڕۆژێکی خۆش بۆ مۆز ماسی/جرۆم دێیوید سالینجێر
نه‌وه‌د و حه‌وت پڕوپاگه‌نده‌چی نییۆیۆرکی له هۆتێل بوون و وه‌هایان ده‌ست به‌سه‌ر هێڵی ته‌له‌یفونی ڕێی دوور داگرتبوو که ژنی جحێڵی وه‌تاغی ژماره 507 مه‌جبور بوو له نیوهڕۆڕا هه‌تا نزیک سه‌عات دوو و نیو چاوه‌ڕوانی نۆبه بێ...